نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت کەمێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی خێراتربوونی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهان و زیادبوونی خواست لە ئەمەریکا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت (کاتژمێر 8:30 بەیانی بە کاتی هەولێر)، بۆ 62 دۆلار و 96 سەنت بەرزبووە. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، لە 59 دۆلار و 31 سەنت مایەوە.
لە ئەمەریکا 70 ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەروەها لە ئەروپاش، کاریگەرییەکانی ڤاکسین دەرکەوتوون و لە هەندێک وڵات حاڵەتەکان کەمیکردووە.
هەروەها، ئەگەر هەیە بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هاتووچۆ و گەشتکردن، نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.
Reuters