نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: عێراق ساڵانه (100) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ده‌ست ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وا عێراق ساڵانه (100) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ده‌ست ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زۆر بەکارهێنانی خاک و بەهۆی دووبارەبوونەوەکانی سیستمی کشتوکاڵ و ئاودێری و خوێکردنی خاکه‌وه رووده‌دات، له‌گه‌ڵ كه‌می باران و كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان.
د. عه‌لی حه‌نوش، له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی خاك له زانكۆی موسه‌نا ئاماژی به‌وه كرد، كێشه‌ی به بیابانبوونی عێراق پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی ستراتیژی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی خاكه‌كه بكرێت و گه‌شه‌ی پێبدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك بابت هه‌یه پێویست گرنگی زیاتری پێبدرێت، وه‌ك ده‌شتییه‌كان و له‌وه‌ڕگه‌كان، تا بتوانین سوود له له ئاوی ژێرزه‌وی وه‌ربگرین و چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی پێبكه‌ین و ئاستی به بیابانبوون كه‌م بكه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "موستقله"، پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیانوایه، زیادبوونی به بیابانبوونی خاكی عێراق، به‌هۆی كه‌می باران بارین و كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراته له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، كه رێژه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی له عێراق به نیوه كردووه.
د.ی