سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد

باسیان لە بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و کوردستان کرد
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

K24- هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماسیو توێلەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە تویتێکدا، سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندەکەی ئەمەریکا رایگەیاندووە: ''دڵخۆشم بە پێشوازیکردن لە شاندی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەسەرۆکایەتیی ماسیۆ توێلەر لە بارەگای بارزانی''.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکردووە: ''باسمان لە گۆڕانکارییە سیاسیە نوێیەکان کرد و جەختمان لە هەماهەنگی هاوبەش بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و کوردستان کردەوە''.