فڕۆكه‌وانێك (38) رۆژ له ناو گیانداره دڕنده‌كانی ئه‌مازۆن ژیا
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌وانێكی به‌رازیلی دووجار له مردن رزگاری بوو، كاتێك بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له‌كاركه‌وت و به‌ناچاری خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و به سه‌لامه‌تی ده‌ربازی بوو به‌ر له‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی بته‌قێته‌وه، بۆجاری دووه‌میش له ده‌ست گیانداره دڕنده‌كانی دارستانه‌كه رزگاری بوو.
ئه‌م رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه بۆ ماوه‌ی (38) رۆژ له مه‌ترسییه‌كانی دارستانه‌كه‌دا بژی و رووبه‌ڕووی گیانداره دڕه‌نده‌كان ببێته‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ سینا، ته‌مه‌ن (36) ساڵ، كاتێك له ئاسمانی دارستانی ئه‌مازۆن له به‌رازیل تێده‌په‌ڕی، هه‌موو گیانی به به‌نزینی فڕۆكه‌كه‌ی ته‌ڕ بوو، بۆیه له ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كه به جانتایه‌ك و (3) بوتڵی ئاو و هه‌ندێك نان و كه‌لوپه‌لی فریاگوزاری به ناچاری خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه، رزگاری بوو و فڕۆكه‌كه‌شی ته‌قییه‌وه.
سینا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌دارستانه‌كه بووه، به پێ (28) كیلۆمه‌تری بڕی و رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك گیانداری دڕنده‌ی وه‌ك پڵنگ و تیمساح و مار بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی راهێنانی له‌سه‌ر خۆڕاگری وه‌رگرتووه، لەو ماوەیەدا بە زەلکاو و دارستانە چڕه‌کاندا و گوڵی كێوی، كه به‌قه‌د داره‌كان به‌رزه، تێپەڕیوه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌برسان نه‌مرێت، به درێژایی رێگاكه، "سینا" میوه‌ی مه‌یمونه‌كانی هه‌ڵبژاردووه بۆ خواردن، له‌و ماوه‌یه‌شدا (35) كیلۆ له كێشی دابه‌زیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەرگیز لە دارستانێکی وا دانەبووم، له‌م ماوه‌یه‌دا بۆم دەرکەوت، کە ئەمازۆن تاکە دارستانێك نییە، به‌ڵكو زیاتر لە چوار یان پێنج دارستانه له‌ناو یه‌كدا.
سینا، له ماوه‌ی پێنج رۆژی یه‌كه‌مدا، گوێی له ده‌نگی بانگه‌وازی رزگاركردنی بووه، كه فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕێوه، به‌ڵام به‌هۆی چڕی دارستانه‌كه، نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندییان پێوه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داڕووخابووم، پێموانه‌بوو به سه‌لامه‌تی له‌و شوێنه‌دا ده‌ربچم، به‌ڵكو پێموابوو له‌و دارستانه چڕه‌دا ده‌مرم.
به‌هۆی سیسته‌می (GPS)ی مۆبایله‌كه‌ی، كه هێشتا كاری ده‌كرد، توانی شوێنه‌كه‌ی دیاری بكات، بڕیاری دا به‌پێ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رێبكات، به پشتبه‌ستن ئاراسته‌ی خۆر بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی رۆیشتنی.
له ماوه‌ی گه‌شته ناچارییه‌كه‌ی به‌ناو دارستانی ئه‌مازۆن، "سینا" ژماره‌یه‌ك میوه‌ی جۆراوجۆری تاقیكردووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی رزگاربوونی له مردن.
له رۆژی (35)ـه‌مین ونبوونه‌كه‌ی له‌و دارستانه‌دا، ئاماژه‌ی مرۆڤی به‌دیكرد، قه‌ره‌باڵغییه‌كی بینی و لێیان نزیكبوویه‌وه، سه‌رنجی دا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكن خه‌ریكی لێكردنه‌وه‌ی گوێزی هیندین، سینا گوتی: "خواردنیان پێدام، دواتر جلوبه‌رگی خاوێنیان بۆ هێنام، ئه‌وان خه‌ڵكێكی زۆر باش بوون".
د.ی