ھۆشدارییەک لە تەندروستی گەرمیانەوە
K24- هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی تووشبوون گەیشتووەتە 12٪.
روونیکردووەتەوە: ''واتا لە ھەر 100 کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت، 12 کەسیان تووشبووی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردووە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (5) ھاووڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە''.
تەندروستی گەرمیان داو دەکات: ''ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆتان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن''.
دەقی ئاگاداریینامەکەی تەندروستی گەرمیان:
ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.
بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
ئەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.
ب. گ. تەندروستی گەرمیان
١٢/٤/٢٠٢١