پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

کارنامەکەی بڵاودەکرێتەوە
پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان

K24- هەولێر:

پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 14/04/2021، کۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکە هاتووە، گفتوگۆی راپۆرتی لیژنەی پێکهاتوو بەپێی حوکمی بڕگەی پێنجەمی ماددەی 16 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ سەردانیکردنی دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵ بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کەسوکاری ئەنفالکراوان و خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا، بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار بەپێی حکومی بڕگەی یەکی ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.