سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم دەکات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلوم.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور ، چارەسەر بکرێن.