"موعجيزه‌ى كۆرياى باشوور" ئه‌زموونێك ده‌كرێت كابینه‌ی نۆیه‌م دووباره‌ی بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
موعجیزه‌ی كۆریای باشوور، چیرۆكی په‌ره‌پێدانی خێرای ئابووری و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ستراتیجییه‌تی په‌ره‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان، كتێبێكی دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌هایه و له چه‌ند رۆژی رابردوو چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر هیواخوازه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوود له ئه‌زموونی كۆریای باشووری وه‌ربگرێت.
ده‌قی پێشه‌كی كتێبه‌كه
چيرۆكى په‌ره‌پێدانى خێراى ئابوورى و ده‌روازه‌يه‌ك بۆ ستراتيجييه‌تى په‌ره‌پێدان لە هەرێمی کوردستان.
هه‌تا سه‌ره‌تاى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو زۆربه‌ى ئابووريناس و بيردۆزه ئابوورييه‌كان پێيان وابوو ئه‌گه‌ر وڵاته دواكه‌وتووه‌كان بيانه‌وێت په‌ره‌پێدانى ئابوورى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن پێويسته به‌هه‌مان هه‌نگاوه‌كانى وڵاتانى پێشكه‌وتوو تێپه‌ڕ بن، واتا ئه‌گه‌ر وڵاتێكى وه‌ك به‌ريتانيا دوو سه‌د ساڵى پێويست بووبێت بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجى ئه‌وا هه‌ر وڵاتێكى تر له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان بيه‌وێت بگاته ئاستى وڵاتى به‌ريتانيا پێويسته به دوو سه‌د ساڵ هه‌مان هه‌نگاوه‌كان ببڕێته‌وه! به‌ڵام نۆ وڵاتى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا پێكه‌وه رايه‌كى تريان هه‌بوو، كاتێك هه‌موويان پێكه‌وه به كه‌متر له (30) سى ساڵ، له ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان تاكو سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان، توانيان په‌ره به ئابوورييان بده‌ن و له زۆر پێوه‌رى ئابوورى پێش وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژئاوا بكه‌ون، به تايبه‌تى هه‌ساره‌ى ژاپۆن و ئه‌ژديها گه‌وره‌كه (چين ى مه‌زن) وچوار پڵنگه‌كه‌ى ئاسيا (كورياى باشوور، هۆنگ كۆنگ، تايوان، سه‌نگاپور) و ماليزيا و ئه‌ندۆنيسيا و تايلاند، بانكى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا به‌ناوى (The East Asian miracle: economic growth and public policy) له ساڵى (1993) به ((موعجيزه)) ناوى ده‌بات.
له په‌نجا ساڵى رابردوو ئابووريناس و بڕيار به ده‌سته‌كان له سه‌رانسه‌رى جيهان سه‌رقاڵى توێژينه‌وه و گه‌ڕان بوون بۆ تێگه‌يشتن له سه‌رچاوه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى و هۆكاره‌كانى ئه‌داى ئابوورى سه‌رسوڕهێنه‌ر و چاوه‌ڕواننه‌كراو له وڵاتانى باشوورى رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا. له ماوه‌ى كه‌متر له (30) سى ساڵ ئه‌و وڵاتانه توانيان تێكڕاى گه‌شه‌ى ئابوورى سه‌رسوڕهێنه‌ر و به‌رده‌وام به خۆيانه‌وه ببينن و له وڵاتى هه‌ژار له رووى ده‌رامه‌ت و دواكه‌وتوو له رووى ته‌كنه‌لۆجييه‌وه ببنه هێزى ئابوورى گه‌وره و خاوه‌ن پيشه‌سازى ئاڕاسته‌كراو بۆ هه‌نارده‌كردن، له زۆر پێوه‌ره‌وه ئاستى بژێوى ئه‌و وڵاتانه گه‌يشته ئاستى بژێوى وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندى رۆژ ئاوا. به‌هۆى خێرايى تێكڕاى گه‌شه‌ى ئه‌و وڵاتانه و بوژانه‌وه‌ى به‌رچاوى پێوه‌ره‌كانى خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵايه‌تى وه‌ك دابه‌زينى رێژه‌ى هه‌ژارى، به‌رز بوونه‌وه‌ى تێكڕاى ته‌مه‌نى چاوه‌ڕوانكراوى تاكه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى و بێكارى، گۆڕانكارى له په‌يكه‌رى به‌رهه‌م و هه‌نارده، له‌به‌ر ئه‌وه ناو نرا به ((موعجيزه‌ى ئاسيايى Asian Miracles))، ئه‌و ناونانه له خۆڕا نه‌بووه ئه‌گه‌ر وردبينه‌وه له قۆناغه‌كانى گواستنه‌وه‌ى خێراى ئه‌و وڵاتانه به به‌راورد به وڵاتانى تر، چونكه له‌سه‌ره‌تا زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا جياوازى گه‌وره‌يان نه‌بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌فريقى له رووى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ، به‌ڵام گه‌شه‌ى خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ر وايكرد له وڵاتانى ئه‌فريقى دوور بكه‌ونه‌وه و پێش وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى باشووريش بكه‌ونه‌وه و ركابه‌رى وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكاى باكور بكه‌ن.
ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌ى په‌ره‌پێدانى ئابوورى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا سه‌ره‌تا به ئه‌زموونى ژاپۆن ده‌ستى پێكرد كاتێك توانى به (40) چل ساڵ له وڵاتێكى هه‌ژار و دۆڕاو له جه‌نگى جيهانى دووه‌م ببێته دووه‌م گه‌وره‌ترين ئابوورى له جيهان، تێكڕاى داهاتى تاكه‌كه‌س (10) ئه‌وه‌نده زياديكرد له‌و ماوه‌يه، كه‌چى وڵاتانى شۆڕشى پيشه‌سازى ئه‌وروپى (150) سه‌د وپه‌نجا ساڵيان پێويست بوو بۆ هه‌مان ده‌ستكه‌وت! دواتر موعجيزه‌ى ئابوورى كۆرياى باشوورى سه‌رنجى جيهانى راكێشا چونكه تێكڕاى به‌رهه‌مى نيشتمانى بووه (3) سێ ئه‌وه‌نده به كه‌متر له (20) ساڵ، به هه‌مان شێوه تێكڕاى گه‌شه‌ى ئابوورى سێ وڵاته‌كه‌ى تر (هۆنگ كۆنگ و تايوان و سه‌نگافوره) زيادى كرد. له‌به‌ر ئه‌وه ناونران به چوار پڵنگه‌كه‌ى ئاسيا (Four Asian Tigers).
دواتر تێكڕاى گه‌شه‌ى خێرا و به‌رزى ئه‌ژديهاى ئاسيا (چين) له سه‌ره‌تاى ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ى ئابووريناسان جێهێشت، ئابووريناسانى ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركردايه‌تى (پيته‌ر ناڤارۆ Peter Navarro) راوێژكارى بازرگانى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مركا (دۆناڵد تره‌مپ)، پێيان وايه ئه‌و ئه‌ژديهايه چۆك به وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه له ساڵى 2011 بانگه‌وازێكى جيهانيان له چوارچێوه‌ى كتێبێك بڵاوكرده‌وه به‌ناوى (( مه‌رگ له‌سه‌ر ده‌ستى چين، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌ژديها، بانگه‌وازێكى جيهانى)) ((Death by China: Confronting the Dragon – A Global Call to Action))
له دواى ئه‌م ئه‌زموونه هه‌موو لايه‌نێك گه‌يشتنه ئه‌و بڕوايه ئه‌گه‌ر (ويست) و (شاره‌زايى) هه‌بێت ده‌توانرێت موعجيزه‌ى ئابوورى وڵاتانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا دووباره بكرێته‌وه. ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان ده‌توانين سوود له ئه‌زموونى ئه‌و وڵاتانه وه‌ر‌بگرين و بيگونجێنين له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى كوردستان، مه‌رجى يه‌كه‌م و سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتن هه‌بوونى سه‌ركرده‌يه كه ويستى چاكسازى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و به‌ره‌وپێشبردنى وڵاتى هه‌بێت، وه‌ك (دينگ زياوبينگ) سه‌رۆكى چين (1978-1992) بونيادنه‌رى چينى نوێ، (مه‌هاتير محه‌مه‌د) سه‌رۆك وه‌زيرانى ماليزيا (1981- 2003)، (لى كوان يو) سه‌رۆك وه‌زيرانى سه‌نگاپوره (1959- 1990)، (پارك تشۆنگ هى) سه‌رۆكى كۆرياى باشوور(1961- 1979)، ئه‌و سه‌ركردانه ويستيان هه‌بوو و ئه‌نجامياندا، ئێستا مێژوو سه‌رى رێزيان بۆ داده‌نه‌وێنێت. له هه‌رێمى كوردستانيش ئێستا رێزدار (مسرور بارزانى) ئه‌و سه‌ركرده به‌هێزه‌يه كه سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت ده‌كات و ويستى به‌هێزى خۆى بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى و به‌ره‌وپێشبردنى كوردستانى به هه‌موو لايه‌ك راگه‌ياندووه، ئه‌و وڵاتانه‌ى ئاماژه‌مان پێيان كرد سامانى سروشتيشيان نه‌بوو ئێمه سامانى سروشتيشمان هه‌يه كه كاره‌كه‌مان ئاسانتر ده‌كات. مه‌رجى دووه‌م هه‌بوونى شاره‌زاييه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زموونى ناوازه‌ترين وڵاتى جيهان، كه كۆرياى باشووره، له‌ڕووى خێرايى و به‌رده‌وامى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و دادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردنى به‌رهه‌مى په‌ره‌پێدان له نێوان چينه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له ماوه‌ى سى ساڵى گه‌شه‌ى خێرا ئه‌خه‌ينه به‌ر ده‌ست، به‌هيواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه ببێته ده‌روازه‌يه‌ك بۆ داڕشتنى ستراتيجييه‌تى په‌ره‌پێدانى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.
له كۆرياى باشوور كاتێك (پارك تشۆنگ هى) سه‌رۆك كۆمار بوو دامه‌زراوه‌يه‌كى دروستكرد به‌ناوى (ئه‌نجوومه‌نى پلاندانانى ئابووى) كه هه‌ڵسا به رێكخستنه‌وه‌ى كارى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوانيان به‌مه‌ش توانيان كۆرياى باشوور له هه‌ژارترين وڵاتى جيهان بكه‌نه پێنجه‌م به‌هێزترين وڵاتى پيشه‌سازى له جيهان، له هه‌ندێك بوار له پێش وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاشه وه‌ك پيشه‌سازى كه‌شتى، له بوراى ته‌كنه‌لۆجياش كۆمپانياى (سامسونگ) كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانياى (ئه‌پڵ)ى ئه‌مريكى ده‌كات و بازاڕى جيهانيان له نێوان خۆيان دابه‌شكردووه، سه‌ره‌ڕاى كۆمپانيا (ئێڵ جى) كه بازاڕى جيهانى ئامێره كاره‌باييه‌كانى ناو ماڵى داگير كردووه، له بوارى ئۆتۆمبێل سازيش هه‌ردوو كۆمپانياى (كيا) و (هيونداى) ركابه‌رى گه‌وره‌ترين گروپى كۆمپانياكانى به‌رهه‌مهێنانى ئۆمبێل له جيهان ده‌كه‌ن وه‌ك (ڤۆڵگس واگن) ى ئه‌ڵمانى و و (تۆيۆتا) ى ژاپۆنى و (جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرزى) ئه‌مريكى.
وردبوونه‌وه و لێكۆڵينه‌وه له ئه‌زموون و گۆڕانكارى و گه‌شه‌ى خێراى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى كۆرياى باشوور په‌نجه‌ره‌يه‌كى ناوازه و ده‌رفه‌تێكى گرنگ له به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ تێگه‌يشتن له هۆكاره پاڵنه‌ره‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى به شێوه‌يه‌كى باشتر، له ماوه‌ى ته‌نها يه‌ك نه‌وه، چونكه كۆرياى باشوور له كۆمه‌ڵگايه‌كى كشتو‌كاڵى هه‌ژار توانى ببێته هێزێكى پيشه‌سازى هاوچه‌رخى بێ وێنه له مێژووى وڵاتان. ناوازه‌يى و ده‌گمه‌نى ئه‌زموونى كۆرياى باشوور له‌وه‌وه سه‌ر ده‌گرێت كه گه‌شه‌ى خێرا و فراوانى ئابوورى به خۆيه‌وه ديت، ئه‌مه‌ش ماناى وايه به‌رهه‌مى گه‌شه‌ى ئابوورى به‌شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له نێوان چينه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دابه‌شكرا.
بێگومان تێگه‌يشتن له نهێنييه‌كانى گه‌شه‌ى خێرا و فراوانى ئابوورى كۆريا كارێكى ئاسان نييه، به‌ڵام تێگه‌يشتن له‌و ئه‌زموونه بيرۆكه و زانيارى و وانه‌ى ئه‌وتۆمان پێده‌دات كه به‌هاكه‌ى به پاره ناتوانرێت بخه‌مڵێندرێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره وه‌زاره‌تى ستراتيجى و دارايى كۆرياى باشوور (MOSF)، وه په‌يمانگاى په‌ره‌پێدانى كۆريا (KDI) به‌رنامه‌ى گۆڕينه‌وه و به‌شكردنى زانيارى (KSP) يان له ساڵى 2004 دامه‌زراند، بۆ به‌شكردنى ئه‌زموونى په‌ره‌پێدانى كۆريا و هاوكاريكردنى وڵاتانى تازه‌پێگه‌يشتووى ئاره‌زوومه‌ند له سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه.
ئه‌زموونى په‌ره‌پێدانى ئابوورى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا به سه‌ركردايه‌تى پڵنگه‌كان، به‌تايبه‌تى كۆرياى باشوور، به‌وه جياده‌كرێته‌وه تاكه ئه‌زموونه كه توانيبێتى گه‌شه‌ى ئابوورى گه‌وره و خێرا تێكه‌ڵ به دادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى داهات بكات. له‌به‌ر ئه‌وه چاكسازى پێويسته له‌سه‌ر بنه‌ماى سوود وه‌رگرتن بێت له‌و سياسه‌ته سه‌ركه‌وتووانه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌زموون له هه‌رێمى كوردستان.
چه‌ندين توێژينه‌وه ئه‌نجامدراون به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى ياريده‌ده‌ر بوونه له سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ((موعجيزه‌يه)). له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌شه‌يه ته‌نها پشتى به پاشه‌كه‌وتى تاكه‌كان نه به‌ستووه به‌ڵكو پشتى به پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيش به‌ستووه بۆيه پێشبينى كراوه گه‌شه‌ى ئابوورى ئه‌و وڵاتانه له ده‌يه‌كانى داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه به هيواى سوود وه‌رگرتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و ئه‌زموونه ناوازه‌يه‌ى كۆرياى باشوور، دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى گۆڕينه‌وه و به‌شكردنى زانيارى (KSP) له كۆريا، چيرۆكى په‌ره‌پێدانى ئابوورى كۆريا ده‌گێڕينه‌وه.