دوو یاریزانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە لە لوبنان بەشداریی پاڵەوانێتییەکی هونەرییە جەنگییەکانیان کرد

نامۆ فازڵ
نامۆ فازڵ

دوو یاریزانی کورد لە یارییە هونەرییە جەنگییەکاندا لە لوبنان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە و دووەم سەرکەوتنیان لە کاروانی پیشەگەرایەتییان بەدەستهێنا.

لە پاڵەوانێتی HFC کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییە جەنگییە تێکەڵاوەکان و لە لوبنان بەڕێوە دەچێت، دوو یاریزانی کورد بە پشتیوانی ناوەندی وەرزشی کوردستان بەشدارییان کرد و هەردوو یاریزانەکە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە.

نامۆ فازل کە پێشتر لە پاڵەوانێتی CFL لە سلێمانی ببووە پاڵەوان، لەسەر ئاستی 84 کیلۆگرامیدا رووبەڕووی خالید تەرەف پاڵەوانی لوبنانی بووەوە، دوای شەڕێکی قورس و ئەنجامدانی سێ جەولەی تاقەتپڕۆکێن نامۆ فازڵی پاڵەوانی کورد توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و ئاڵای کوردستان لەو ئیڤێنتە نێودەوڵەتییەدا بەرز بکاتەوە.

لە یارییەکی دیکەشدا، محەمەد زارحی پاڵەوانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە رووبەڕووی ئەبدۆ بەدەوی بووەوە کە هەردوو یاریزانەکە لە کێشی 84 کیلۆگرامیدا بەشدارییان کردبوو، پاڵەوانەکە کوردەکە بە کەمترین کات یارییەکەی یەکلاکردەوە و هەر لە جەولەی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە هەردوو پاڵەوانە کوردەکە لە ریکۆردی پیشەگەریی خۆیاندا دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکیان بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی هیچ دۆڕانێکیان هەبێت، ئەمەش لە داهاتوودا دەرگای نێودەوڵەتییان بەڕوودا دەکاتەوە.

هیمداد عەلی، سەرۆکی رێکخراوی ناوەندی وەرزشی کوردستان لەبارەی بەشدرایکردنی دوو پاڵەوانە کوردەکە لەم ئیڤێنتەدا بە کوردستان24ی راگەیاند 'ئەم جۆرە ئیڤێنتانە پرۆفیشناڵن و لەم سەردانەماندا لەگەڵ چەندان کۆمپانیای گەورە و پرفیشناڵ رێککەوتنمان کردووە تاکو لە داهاتوودا یاریزانەکانمان بتوانن بەشداریی پاڵەوانێتی و ئیڤێنتی گەورەتر و جیهانی بکەن، هەردوو یاریزانە کوردەکە بەم بەشداریکردنەیان توانیان ریکۆردی خۆیان بەرز بکەنەوە و زیاتر لێهاتوویی خۆیان بناسێنن و ئاڵای کوردستانیش بەرز بکەنەوە'.

نامۆ فازڵ لە دوای سەرکەوتنەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە
نامۆ فازڵ لە دوای سەرکەوتنەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە
نامۆ فازڵ دوای سەرکەوتنەکەی
نامۆ فازڵ دوای سەرکەوتنەکەی