10 ڕاستی و رووداوی نامۆ له لالیگای ئه‌م وه‌رزه

خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیای ناسراو به لالیگا ته‌نیا 8 گه‌ڕی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بێت، 3 یانه‌ی گه‌وره له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیكن كه پێكهاتوون له یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له دوایین یاریی خۆی به زه‌حمه‌ت به‌رامبه‌ر ریال بێتیس به خاڵێك رازیبوو، بردنه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش له كلاسیكۆ جیاوازییه‌كه‌ی بۆ یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆی پێشه‌نگ كه‌م كرده‌وه.
له دوایین گه‌ڕی لالیگای ئیسپانیا 10 رووداوی نامۆ له لایه‌ن پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاوكرایه‌وه.
1ـ ئاتڵێتیكۆ له دوایین 33 خاڵ ته‌نیا 14 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كۆی 60 خاڵ ته‌نیا 41 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه، به‌جۆرێك له دوایین 33 خاڵیش ته‌نیا 16 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی ئاتڵێتیكۆی له پێشه‌نگ خستووه‌ته مه‌ترسی و ته‌نیا به خاڵێك له‌گه‌ڵ ریال و به 2 خاڵ له بارسێلۆنا دووره.
2ـ ریال مه‌درید له 47 ساڵی رابردوو یه‌كه‌مجاره 3 كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌ك بباته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید له 3 كلاسیكۆی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك براوه بووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1978ـه‌وه یه‌كه‌مجاره بتوانێت ئه‌م كاره بكات، دوایینجاریش له یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به بارسێلۆنا هێنا.
3ـ مێسی تووشی شۆك بووه
لیۆنێل مێسی خاوه‌نی شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان، له‌وه‌ته‌ی مانگی ئاداری ساڵی 2018 لیۆنێل مێسی نه‌یتوانیوه له كلاسیكۆ گۆڵ بكات، به‌دیاریكراوی له‌وه‌ته‌ی كریستیانۆ لالیگای جێهێشتووه مێسی نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك له كلاسیكۆ بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیۆ مێسی به 26 گۆڵ له دژی ریال مه‌درید، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له مێژووی كلاسیكۆ.
4ـ ریال سوسیداد چواره‌مین یارییه هانده‌رانی خه‌مسارد ده‌كات
ریال سوسیدادی پاڵه‌وانی جامی شا، چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت له لالیگا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، دوو یاری دۆڕاندووه و 2 یاریش به‌رامبه‌ربووه، له كۆی 12 خاڵ ته‌نیا 2 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و ریزبه‌ندی پێنجه‌می گرتووه و هه‌مان خاڵی ریال بێتیسی پله‌ی شه‌شه‌می هه‌یه.
5ـ ئاتڵێتك بلباو به‌رده‌وامه له به‌رامبه‌ربوون
یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو چواره‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا به‌رامبه‌ر ده‌بێت، له مانگی 3ـی ئه‌مساڵه‌وه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، له دوایین چوار یاریش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیبار، سوسیداد، سێلتا ڤیگۆ و ئالاڤێس به‌رامبه‌ربووه و له پله‌ی یازده‌یه‌می لالیگا دێت.
6ـ یانه‌ی گرانادا یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له 2021 تۆمار كرد
یانه‌ی گرانادا یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له 2021 به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی 1 ـ 2 شكستی به ڤایادۆلید هێنا، پێش ئه‌و یارییه دوایینجار له 13ـی مانگی دێسێمبه‌ری 2020 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به ئێڵچی هێنا.
7ـ ئۆساسونا له دوایین 4 یاری 3 سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی ئۆساسۆنا له دوایین 4 سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ته‌نیا یه‌ك یاریی به‌رامبه‌ربووه و 3 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له دژی یانه‌كانی، ڤیاریال، لیڤانتی و ئالاڤێس به‌ده‌ستهێنا و به‌رامبه‌ر هۆیسكا یه‌كسانبووه.
8ـ خیتافی هانده‌رانی خه‌مناك كردووه
یانه‌ی خیتافی له دوایین 12 یاری لالیگا ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ته‌نیا 6 گۆڵی تۆمار كردووه و له 8 یاریش نه‌یتوانیوه گۆڵ بكات، خیتافی له كۆی 36 خاڵ ته‌نیا 7 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و له ریزبه‌ندی پازده‌یه‌می خوله‌كه دێت.
9ـ هۆیسكا دوای 22 یاری هیوایه‌كی بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی هۆیسكا دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی 3 ـ 1 له دژی یانه‌ی ئێلچی، له ناوچه‌ی سووری مه‌ترسی دابه‌زین رزگاری بوو بۆ پله‌ی شازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، له ماوه‌ی 22 گه‌ڕی رابردوو نه‌یتوانی بوو ئه‌و پێگه مه‌ترسییه جێبهێڵێت، به‌ڵام له دوایین گه‌ڕ ئه‌م كاره‌ی كرد.
10ـ ئیبار بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وته دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی
یانه‌ی ئیبار بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه به‌ره‌و خانه‌ی بیسته‌می لالیگا دابه‌زی دوای شكسته‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر لیڤانتی، 13 یارییه له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات، 9 یاری دۆڕاندووه، شكستێك و 3 به‌رامبه‌ری هه‌یه.