پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانهوه
K24 – ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی به بۆنهی هاتنهوهی مانگی پیرۆزی رهمهزانهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
دهقی پهیامهكه
بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانهوه، به گهرمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جيهان دەکەم.
لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپهرستيی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا رزگار بن.
ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2021/4/12