تەواوی ئەوانەی سەروو 50 ساڵن لە بەریتانیا یەکەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرت

ئەوانەشی مەترسیان لەسەر بوو

K24- هەولێر:

حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، تەواوی هاووڵاتیانی بەریتانیا، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە، هەروەها ئەو کەسانەی مەترسییان لەسەربوو، یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گروپە کەسانەی مەترسیان لەسەر بووە، بۆ 9 گروپ دابەشکراون، تا 15/04/2021، تەواویان ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.

لە چەند رۆژی داهاتوو، ئەو کەسانە ڤاکسین وەردەگرن کە تەمەنیان نزیکی 40 ساڵە و دواتر ئەوانەی تەمەنیان خوارترە.

بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی بەریتانیا، 32 ملیۆن هاووڵاتی بەریتانی، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و حکومەت نیازی هەیە، تا مانگی حەوتی ئەمساڵ، تەواوی گەنجانی بەریتانیا بە ڤاکسینەکە بکوتێت.

لە بەریتانیا، چوار ملیۆن و 370 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش، 127 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

BBC