خواستی چین له‌سه‌ر نه‌وت نرخی زێڕی ره‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زۆری خواستی چین له‌سه‌ر نه‌وت، كه به دووه‌م هاورده‌كاری زێڕی ره‌ش له جیهان داده‌نرێت، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز نرخی تێكه‌ڵه‌ی برێنت، 37 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه، واتا به رێژه‌ی 0.38%، به‌و جۆره‌ش ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك بۆ ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان (كاتژمێر 10:30 به‌كاتی هه‌ولێر)، 63.67 دۆلاره.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا، بۆ گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو، 30 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، كه به ده‌كاته رێژه‌ی 0.4 و نرخی ئێستای یه‌ك به‌رمیل نه‌وت (كاتژمێر 10:30 به‌كاتی هه‌ولێر) 60.4 دۆلاره.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، دابه‌شكردنی به‌رفراوانی ڤاكسینی كۆرۆنایه له جیهان.
ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ڤاكسین، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه.