نزیكه‌ی (9) هه‌زار هاووڵاتی به ڤاكسینی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر كوتراون
K24 - هه‌ولێر:
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا (45%)ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر دابینكراوه، به‌كارهاتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رێژه‌ی په‌رۆشی هاووڵاتیان بۆ كوتان به ڤاكسینه‌كه زیادی كردووه.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د گوتی: "تا ئێستا (3) جۆر ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه، كه ڤاكسینه‌كانی "سینۆفارم، ئه‌سترازینیكا و فایزه‌ر"ن، به‌گشتی بڕه‌كه (19) هه‌زار و (500) ژه‌مه ڤاكسینه، سه‌ره‌تا ڤاكسینی "سینۆفارم"ی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كارهاتووه".
گوتیشی: "له پارێزگای هه‌ولێر (43) بنكه و (3) نه‌خۆشخانه بۆ هه‌ڵمه‌تی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا تایبه‌ت كراوه، ئێستا رێژه‌ی په‌رۆشی هاووڵاتیان بۆ كوتان به ڤاكسینه‌كه زیادی كردووه، تا ئێستا (45%)ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر دابینكراوه، به‌كارهاتووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له چه‌ند رۆژی رابردوودا ڤاكسینی جۆری "فایزه‌ر"مان پێگه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی ئه‌و جۆره ڤاكسینه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه جیاوازه، بۆیه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر (3) شوێنی بۆ دابین كراوه، له شاری هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ی "رزگاری" و له سۆران "سه‌نته‌ری كۆرۆنا" و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش له شاری كۆیه بۆكوتان به‌و ڤاكسینه دابینكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م خۆیان ناونووس بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بنكه‌كانی دیاریكراو خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، كه له رێگه‌ی لینكی سیستەمی تۆمارکردنی پێش وەختە بۆ کوتانی کۆڤید-19 ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، دواتر له كات و شوێنی دیاریكراو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كرێت".
د. دلۆڤان محه‌مه‌د ئاشكرای كرد، "تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له (8) هه‌زار و (500) ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا هاووڵاتیانی پێكوتراوه، كه پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ندێك له هاووڵاتیان پێكوته‌ی كۆرۆنایان به‌كارهێناوه، رێنماییشمان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، دوای (6) مانگ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌و رێنماییه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، تووشبووانی كۆرۆنا دوای چاكبوونه‌وه‌یان ده‌توانن ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن".
ئاشكراشی كرد، "هاووڵاتیان دوای ئه‌وه‌ی خۆیان له سیستەمه‌كه تۆمار كرد، نامه‌یه‌كیان پێده‌گات، كه ناویان تۆمار كراوه و كاتی كوتانه‌كه‌یان بۆ روون ده‌كرێته‌وه، واده‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده، كه ئه‌و بنه‌كه‌یه‌ی هاووڵاتیان بۆخۆیان دیاری‌یان كردووه، چه‌ند كه‌سی دیكه‌ی ناوی خۆی له‌و بنكه‌یه تۆماركردووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی واده‌ی دیاریكردنی پێكوته‌كه له (3) تا (10) رۆژه، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ش نامه‌كه‌ی پێنه‌گیشته‌وه، ئه‌وا پێویسته راسته‌وخۆ بچێته ئه‌و بنكه‌ی خۆی دیاریكردووه و له كاته‌كه‌ی دڵنیا ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك رۆژ هه‌یه ده‌توانن له‌هه‌مان سه‌ردانیكردنی بنكه‌كه، پێكوته‌كه وه‌ربگرن".
د. دلۆڤان محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه، "ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌یه، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تایبه‌تن به كۆرۆنا، جێگه‌یان نه‌ماوه و (95%)ی قه‌ره‌وێڵه‌كانی چوادێری چڕ تووشبووانی كۆرۆنای لێ خه‌وێنراوه، پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌كه بۆ (30%) به‌رزببێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه رێنماییه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، تا ژماره‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بڕوات و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بن".
د.ی