پێرێز 2 یاریزان ده‌كاته دیاری بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید
دوای ئه‌وه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز به‌بێ بوونی هیچ ركابه‌رێك تا 2025 به سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ڵبژێردرایه‌وه، راسته‌وخۆ ناوی ئه‌و 2 یاریزانه ئاشكرا بوو كه پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ هانده‌رانی بیكاته دیاری مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی شایانه‌كان.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: فلۆرێنتینیۆ پێرێز ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی 2 دیارترین ئه‌ستێره‌ی ئه‌ورووپا ئاماده كردووه كه پێكهاتوون له ئێرلینگ هالاند و كلیان مباپێ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كلیان مباپێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، چونكه تا ئێستا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر یانه پاریسییه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مباپێ نه‌فرۆشێت ده‌بێت له كۆتایی هاوینی 2022 به به‌لاش ده‌ستبه‌رداری بێت چونكه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئێرلینگ هالاند كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی رێد بۆل ساڵزبێرگی نه‌مساویی به 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده دۆرتمۆند و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2024 كۆتایی دێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش واده‌ی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڕوات.