گفتووگۆیه‌كی نهێنی نێوان نێیمار و مێسی ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی فشار له‌سه‌ر نێیماری هاوڕێی دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاریس جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له دوایین چاپی خۆیدا له راپۆرته هه‌واڵێكی نووسیویه‌تی: مێسی و بارسێلۆنا رۆژانه په‌یوه‌ندی به نێیمار ده‌كه‌ن و فشاری له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ نه‌كاته‌وه و بگه‌ڕێـته‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لیۆنێل مێسی هێشتا بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نه‌داوه و هیچ فشارێكیشی له‌سه‌ر نێیمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا دروست نه‌كردووه، چونكه هێشتا لیۆ خۆی دڵنیا نییه له مانه‌وه‌ی له یانه‌كه.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه مێسی هیچ هه‌وڵێكی له‌سه‌ر كارگێرییه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی جێهێشتنی یانه‌كه دروست نه‌كردووه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له خانه‌واده‌ی نێیمار به میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیایان راگه‌یاندووه نێیمار له پاریس سانجێرمان زۆر دڵخۆشه، به‌ڵام به‌رده‌وامیش خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا و دووباره یاریكردن هاوشانی مێسی ده‌بینێت.
میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چاوه‌ڕوانی دۆخی یانه‌كه‌ی و نازناوی چامپیۆنزلیگ و داهاتووی مباپێ و مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان ده‌كات و پاشان بڕیاری خۆی ده‌دات.
نێیمار دا سیلڤای 29 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2013 تاوه‌كو 2017 هاوشانی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا یاری كردووه، نازناوێكی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی لالیگا و 3 نازناوی جامی شای بردووه‌ته‌وه و 186 یاری و 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی به درێسی بارسێلۆنا كردووه.