سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئیسماعیل بێشكچی ده‌كات

لیمان بێشكچی، هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆچی دوایی كرد
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دیاری تورك، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ ده‌كات و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ بێشكچی ده‌رده‌بڕێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (لێمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ـی نیسانی 2021