سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی رۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە

مه‌سرور بارزانی: پێویستە دەزگاکانی حکومەت، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی راگەیاندنکاران، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە رۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان کرد.

 لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی ئازادی رۆژنامەوانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

رێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەك، ئازادی کاری رۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان