ئه‌ندامانی تۆڕێكی "تیرۆریست"ی له مووسڵ ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانیان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا توانیویانه تۆڕێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌سته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و تۆڕه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد ده‌ستگیركراوون و هێزێكی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای حه‌شد و لیوای 30 و هه‌واڵگری حه‌شد به‌شدار بوون له ده‌ستگیركردنی تۆڕه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزێگی هاوبه‌ش شه‌ش تیرۆریستی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه و هه‌ر شه‌شیان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوون.