له سه‌ری كانی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له سه‌ری كانی سه‌ر به حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌ی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌ی كرده ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵیی سانای ره‌سمیی سووریا بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی ناسرییه روویداوه و زیانی ماڵی زۆری به ده‌وروبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه گه‌یاندووه.
ئه‌نجوومه‌نی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا، كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاندووه و له لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه ته‌نیا زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ دووشه‌ممه‌ش، له نزیك ناوچه‌ی "حرش عین دارة" له ناوچه‌ی عفرین كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا و سوپای توركیایه ئۆتۆمێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.