له رووسیا پسپۆڕێكی فیزیا به تۆمه‌تی ناپاكی مه‌زن ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی مۆسكۆ بڕیاری دا، ڤالێری گۆلۆبكین ته‌مه‌ن 70 ساڵ، مامۆستای په‌یمانگه‌ی مۆسكۆ بۆ فیزیا و ته‌كنۆلۆجیا، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی "ناپاكی مه‌زن" ده‌ستگیر بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگا رایگه‌یاندووه، ئه‌و مامۆستایه‌ی فیزیا تا 12ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له زیندان ده‌بێت.
ڤالێری مامۆستای به‌شی تیرۆر و پراكتیكی میكانیكی ئامێره هه‌وایی و ئاوییه‌كان بووه و له سه‌نته‌ری جۆكۆفسكی تایبه‌ت به دینامیكیه‌تی هه‌وایی و ئاوی مامۆستا بووه.
له رووسیا هه‌ر كه‌س تاوانی خیانه‌تی مه‌زنی به‌سه‌ردا سه‌اغ بێته‌وه له نێوان 12 تا 20 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.