گه‌وره به‌رپرسێكی كوه‌یت رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگای وه‌زاریی كوه‌یت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، شێخ جابر ئه‌لموباره‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ند بكات.
شێخ جابر ئه‌لموباره‌ك، تۆمه‌تباره به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی و پێشتر داوا كرابوو، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ربكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی كوه‌یت و وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆی پێشوو، خالید جه‌راح و حه‌وت كه‌سی دیكه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی "سندوقی سوپا"ه‌وه تێوه‌گلاون.
بڕیاره رۆژی 27ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت.