ئۆڵمرت: ناتانیاهۆ ئاماده‌یه هه‌موو ئیسرائیل له پێناو ئاسایشی خۆی بفرۆشێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، ئیهۆد ئۆڵمرت، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ناتانیاهۆ گرت.
ئۆڵمرت، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، گوتی: بێبیی (مه‌به‌ستی ناتانیاهۆیه)، ئاماده‌یه ئاسایشی ئیسرائیل بفرۆشێت له پێناو به‌دیهێنانی ئاسایشی تایبه‌تی خۆی. به‌و په‌ڕی راشكاوییه‌وه داوا له خۆی و بانده‌كه‌ی، رۆبۆته‌كان و كوڕه سه‌رلێشێواوه‌كه‌ی ده‌كه‌م ده‌ست له سوكایه‌تی و ناوزڕاندن هه‌ڵبگرن.
گوتیشی: بنیامین ناتانیاهۆ، هه‌ندێك شت ده‌كات، كه زیانیان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل هه‌یه و ته‌نیا خۆی وه‌ك كه‌س لێیان سوودمه‌نده.
ئۆڵمه‌رت ئاماژه‌ی به‌و په‌لاماره دا، كه كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناتانزی ئێران و ئیسرائیل ئاماژه‌ی ده‌ربڕیوه كه ئه‌و له پشت ئه‌و په‌لاماره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناتانیاهۆ، له‌سه‌ریه‌تی رێز له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت و كارێك نه‌كات ببێته مایه‌ی خه‌جاڵه‌تبوونی ئه‌مه‌ریكا، به‌و پێیه‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له هه‌وڵی دانووستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رێككه‌وتنی ناووكین. ره‌نگه ناتانیاهۆ مه‌به‌ستیی بێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌بار به‌رێت.