عێراق سیسته‌می ترانزێت له‌گه‌ڵ پێنج وڵات ده‌خاته‌وه كار
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ پێنج وڵات كار به سیستمی ترانزێت ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌كه رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن رێككه‌وتوون له سبه‌یه‌وه كار به سیستمی ترانزێت بكرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و سیسته‌مه له ده‌روازه‌كانی "زرباتیه، قائیم، تریبیل، مونزیریه، سه‌فوان، عه‌رعه‌ر" له‌گه‌ڵ پێنج وڵات‌دا كاری پێده‌كرێت كه له رێی عێراقه‌وه كاڵا هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، بایه‌خی ئه‌و هه‌نگاوه له‌وه‌دایه، داهاتی عێراق زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی عێراق به گشتیی ده‌بێت.