گوته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی ئێران بریندار ه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی، رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا به‌رده‌وامه و له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێرانه.
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی پیشاندا، كه برینداره و له نه‌خۆشخانه‌یه و له دوای ئه‌و هێرشه بریندار بووه، كه كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناتانزی ناووكی ئێران.
كه‌مالوه‌ندی گوتیشی: تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناویان‌دا پیشه‌سازی ناووكی دامه‌زراندووه و له كۆتاییشدا به ئامانجی خۆی ده‌گات.
ئه‌و به‌رپرسه روونیكرده‌وه، دوای هێرشه‌كه سه‌ردانی ناتانزی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت زیانه‌كان چین و له‌وێ چووه‌ته ئه‌و تونێله‌وه، كه له قوڵایی حه‌وت مه‌تر و ھێشتا ته‌واو نه‌بوو، هه‌ر پێی خستووه‌ته تونێله‌كه‌وه بنمیچی تونێله‌كه به‌سه‌ریدا رووخاوه و بریندار بووه.