ئێران به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
میدیا فه‌رمییه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر زاری عه‌باس عێراقچی، گه‌وره دانوستانكاری ئێران له دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاویانكرده‌وه، ئێران ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 60% كردووه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "پرێس تی ڤی"، عێراقچی رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی به رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان راده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌ی 14ی نیسانه‌وه، به‌ڕێژه‌ی 60% ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمی ئێران رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه و تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ئیسرائیل درێژكرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا.
كازم غه‌ریب ئابادی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڤیه‌ننا دووپاتیكرده‌وه، دوای به‌ئامانجكردنی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز، پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و دامه‌زراوه‌یه نه‌وه‌ستاوه و ده‌ستیش به گۆڕینی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوچی ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كراوه.
H.B