بایدن پێشنیازی کۆبوونەوەی لووتکە دەداتە رووسیا
K24 – ھەولێر:
کۆشکی سپی ئاشکرای كرد پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کراوە.
لە راگەیهندراوێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ستراتیجی سەقامگیری کردووە.
هەروەها لە راگەیهندراوەکەدا ئاماژە كراوە، بایدن نیگەرانی ئەمەریکای سەبارەت بە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا لە کرێمیا دەربڕیوە و پێشنیازیشیکردووە، کۆبوونەوەی سێقۆڵی لوتکە لەچەند مانگی داهاتوودا بکرێت بۆ تاوتوێکردنی هەموو ئەو دۆسیانەی لە نێوان ئەمەریکا و رووسیادا هەن.