ئێران داوای کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
K24 – ھەولێر:
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەپێی ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی عێراق دراوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.
حاتەمی راشیگەیاند، هێزەکانی سەربازی ئێران ئامادەیی ئەوەیان هەیە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق یارمەتیدەر بن بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە، وەک چۆن لە شەڕی دژ بە داعشدا پشتیوانیمان لە هێزە ئەمنیەکان کرد بۆ تێکشکاندنی چەکدارانی داعش.
دوێنێش عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "زانیاری باوه‌ڕپێكراویان له‌به‌رده‌سته، كه "پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ داعش له‌پێناو شێواندنی دۆخی ئه‌منی له عێراق" پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
ئه‌م گوتانه‌ی شه‌مخانی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له تاران هاتوون و گوتی: "زانیاری‌یان له‌به‌رده‌سته، كه پشتگیری واشنتن بۆ داعش پشتڕاست ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق بڵاوبكاته‌وه، تاكو پشێوی له دۆخی ئه‌منی دروست بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق بمێننه‌وه".
به‌گوته‌ی شه‌مخانی، "په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی یاسای په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك بوونی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی یه‌كێكه له دیارترین هۆكاره‌كانی تیرۆر و نه‌بوونی سه‌قامگیری".
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كوشتنی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی به‌رگری (قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس) رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردن و به‌هێزكردنی تیرۆری هزری روون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پرسی دادگاییكردنی بكوژانی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه و به‌سزاگه‌یاندنیان له پێشنه‌ی هاوكارییه ئه‌منییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدایه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكانی عێراق لێره و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج.