رۆیته‌رز: تا 11ی سێپتێمبه‌ری داهاتوو ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن بڕیاری داوه تا (11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ته‌واوی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ته‌واوی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپدا، له شوباتی 2020دا ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌رهه‌ڵستكاری كابووڵ له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر رێككه‌وتن، تا (1ی ئایار/ مایۆی 2021)، ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، بایدن ئاشكرایكردووه، ئه‌سته‌مه بتوانن تا ئه‌و واده‌یه هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان بگه‌ڕێننه‌وه.