كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا: به خه‌مێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ یادی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14ی نیشان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، به خه‌مێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ یادی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددامه‌وه كرایه سه‌ر گه‌لی كورد.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، به خه‌مێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ یادی شاڵاوی ئه‌نفال له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری "سه‌ددام حوسێن"ه‌وه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد كرا.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئەو شاڵاوه بەدناوە کە بووە هۆی شەهیدکردنی هەزاران پیاو و ئافرەت و منداڵانی بێتاوانی کورد و برینداربوونی بە هەزارانی دیکە. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستان تاوەکو دڵنیابین لەوەی عێراق ئایندەیەکی سەقامگیر و دیمواکراسیانە و خۆشگوزەرانی هەبێت.
With great sadness we commemorate today the anniversary of the #Anfal campaign (In Garmian areas including Kalar and Chamchamal) committed against the #Kurdish people by the dictatorial regime of #Saddam_Hussein. pic.twitter.com/prGUjQ7T4K
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) April 14, 2021
د.ی