روحانی: به پییتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی (60%) وه‌ڵامی ئیسرائیل درایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، تاران ئاماده‌یه ده‌سبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت به‌رێژه‌ی (60%)، ئه‌گه‌ر سزا سه‌پێنراوه‌كانمان له‌سه‌ر لابچێت.
حه‌سه‌ن روحانی گوتی: "پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی (60%) بۆ خزمه‌تگوزاری ئاشتییه و له‌ژێر چاودێری ئاژانسی نوێده‌وڵه‌تی ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پیتاندنی یۆرانیۆم به‌و رێژه‌یه و كارپێكردنی سه‌نته‌رفیوچ له نه‌وه‌ی شه‌شه‌م، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی "نه‌ته‌نز".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رپرسیار بێت له هێرشه‌كه‌ی "نه‌ته‌نز"، ئه‌وا به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو، یه‌كه‌م وه‌ڵامی وه‌رگرته‌وه".
سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه، كه بكرێته سه‌ر ئێران و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌كارهێنانی ئامێری سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتوو، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه".
حه‌سه‌ن روحانی روونیكرده‌وه، پێویسته واشنتن بۆ رێككه‌وتنی (2015) بگه‌ڕێته‌وه و سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران توانای شكاندنی سزاكانی هه‌یه له ماوه‌ی (100) رۆژی ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا".
روونیشكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت ئێران به ده‌ستی خاڵییه‌وه بچێته دانووستان، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان به‌هێزه و تاوانی "نه‌ته‌نز"، تیرۆری ئه‌تۆمییه، ئیسرائیل ناتوانێت رێگری له ئێران بكات له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
د.ی