مسته‌فا كازمی له یادی ئه‌نفال: هه‌ست به ئازار و خه‌مباری ده‌كه‌ین له یادی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له یادی (33) ساڵه‌ی شاڵاوی ئه‌نفالدا رایگه‌یاند، هه‌ست به ئازار و خه‌مباری ده‌كه‌ین له یادی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه، رێز بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه ده‌نوێنین و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه وه‌حیشگه‌رییه‌ی ده‌رحه‌ق له رۆڵه‌كانی نیشتمان كراوه، ئه‌ومان بۆ دووپاتده‌كاته‌وه، كه دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه رێگه‌یه‌كی رۆشنه تا په‌یڕه‌وی ئاشتی و لێبورده‌یی بكه‌ین.
مسته‌فا كازمی گوتی: "ئه‌مڕۆ (33) ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی ئه‌نفالدا تێده‌په‌ڕێت، كه رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامی دا و بووه هۆی شه‌هیدبوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی و زیندانیكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانه تاریكه‌كان و وێرانكردنی سه‌دان گوند و ئاواره‌بوونی دانیشتووانه‌كه‌ی، كه له‌و كاره‌ساته خه‌مباره‌دا رۆڵه‌كانمان تووشی مه‌ینه‌تی بوونه‌وه".
گوتیشی: "هه‌ست به ئازار و خه‌مباری ده‌كه‌ین له یادی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه، رێز بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه ده‌نوێنین، یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال پاڵنه‌ره بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیاكاری و كوشتن و كاركردن له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه وه‌حیشگه‌رییه‌ی ده‌رحه‌ق له رۆڵه‌كانی نیشتمان كراوه، ئه‌ومان بۆ دووپاتده‌كاته‌وه، كه دیموكراتی و چاكسازی و پێكه‌وژیانی ئاشتیانه رێگه‌یه‌كی رۆشنه تا په‌یڕه‌وی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی بكه‌ین، ژیانێكی سه‌ربه‌رزی و دادپه‌روه‌رانه ئامانجی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیریش بۆ گه‌ل و خاكه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
مسته‌فا كازمی رێزی بۆ شه‌هیدان نواندن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ربه‌رزی و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی له‌ناوبردنی دیكتاتۆریه‌ت قوربانیان دا.
د.ی