بایدن و پوتین كۆده‌بنه‌وه‌

ئامادەكاری بۆ دیداری سەرۆكی ئەمەریكا و ھاوتا رووسیەكەی دەكرێت
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا - جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا - جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا

K24 - ھەولێر

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لە چوارچێوە ئەرکەکانیی ئامادەکاری دەکات بۆ دیداری پوتین و بایدن.

ئاماژەیدا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی چەند پرسێک کرددە، لە نێویاندا زامنکردنی ئاسایشی جیهانیی و ئەم دۆخەی ئێستا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشگەیاندووە، ئامادەکارییەکانی دیدار و کۆبوونەوەی پوتین و بایدن لە کارە تایبەتمەندییەکانی سەرۆکایەتییە، لەو چوارچێوەشدا وەزارەتەکەیان ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ  کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بایدن و پوتین ئەنجامدراوە و هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ستراتیجی سەقامگیری کردووە.