هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سوپای ئازاد دیله‌كانییان ئاڵوگۆڕ كرد
K24 - گرێسپی:
له ئه‌نجامی ته‌قیینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراودا له گرێ سپیێی رۆژئاوای كوردستان، هه‌شت هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24رایگه‌یاند، ته‌قینەوە‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئیسكان، له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی ئه‌و شاره روویداو برینداربوونی هه‌شت كه‌سی به‌دوای خۆیدا هێناوه، تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م رووداوه‌دا رانه‌گه‌یاندووه.
دانیشتوانی گرێ سپیێ له كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتوون و له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه، هێزه كوردییه‌كان ئه‌و شاره‌یان به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستی رێكخراوی داعش رزگار كردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد، 30 خێزانیان له شاری حه‌له‌ب ئازاد كرد.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی راگه‌یاندنی فیرقه‌ی شازده‌ی سه‌ر به سوپای ئازاد، دوێنێ چوارشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب، شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان ئازاد كرد، كه چواریان سه‌ر به جه‌یشول سوار و دووی دیكه‌شیان سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لن.
له به‌رامبه‌ریشدا 30 خێزان ئازادكران، به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فیرقه‌یه، ئه‌و 30 خێزانه له شه‌ڕی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌لك و بوستان پاشا و سه‌كه‌ن شه‌بابی به‌دیل گیرابوون و سه‌رجه‌میان هاووڵاتی سڤیل بوون.
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و گروپه‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووریا له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب به‌رده‌وامن و، له ئه‌نجامدا به سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.