سەرۆک بارزانی: به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە

K24 - هەولێر:
سه‌رۆك بارزانی، له تێپه‌ڕبوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە
سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ئه‌نفال یه‌كێكه له ره‌شترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی رژێمی پێشووی عێراق، ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه نیشانه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌یه كه گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندوویه‌تی".
هه‌ر له‌و تویته‌یدا، سه‌رۆك بارزانی، ده‌شڵێت: "بۆیه به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه بكاته‌وه".