هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جیهان و بووه‌ته مایه‌ی تۆقاندنی كۆمه‌ڵگه‌كانی عێراق و سووریا.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌كه، عه‌قید واین مارۆتۆ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: بانده چه‌كدارییه‌كانی داعش، ئه‌گه‌رچی تێك‌شكاون، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
گوتیشی: چه‌كدارانی داعش چیدیكه كۆنترۆڵی 110 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان نه‌كردووه و 8 ملیۆن خه‌ڵكیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام له ناوچه‌كانیش كۆتاییان نه‌هاتووه. ئایدۆلۆژییه‌كه‌یان مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان تێبینیان نه‌كردووه، داعش بتوانێت له عێراق ده‌ربكه‌وێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوویی.