حزبوڵڵای عێراق داوای بێده‌نگ كردنی ئه‌وانه ده‌كات كه باسی بێسه‌روشوێنكراوانی جورفولسه‌خر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان، داوایكرد، چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی "جرف الصخر" له باكووری بابل ئاشكرا بكرێت، مه‌كته‌بی سیاسی حزبوڵڵای عێراقیش وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی دایه‌وه و داوایكرد، لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت، ئه‌و باسه ده‌كه‌ن.
زافر ئه‌لعانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان(سوننه)، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له قاهیره به‌م دواییانه باسی بێسه‌روشوێنكراوه سوننه‌كانی له لایه‌ن حه‌شده‌وه كردبوو.
ئه‌لعانی گوتبووی: هه‌ندێك له‌وانه‌ی بێسه‌روشوێن كراوون، له لایه‌ن میلیشیاكانی شیعه‌وه زیندانیكراوون.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبوڵڵای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌رپه‌رچی ئه‌و لێدوانانه‌ی دایه‌وه و تێیدا هاتووه: ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان، هێشتا نایه‌وێت له چوارچێوه‌ی گوتاری بێزراوی تائیفی ده‌ربچێت، ئه‌وان مه‌به‌ستیانه فیتنه بنێنه‌وه و یاری به خوێنی بێ تاوانه‌كانه‌وه بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له پێناو ئاسووده‌یی ئه‌مه‌ریكا و كیانی زایۆنی و سعوودییه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێشتا دیمه‌نی كوشتنی تائیفیانه‌ی رۆڵه‌كانمان له یادگه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش هه‌ڵكۆڵراوه. گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و تیمه پشتیوانی ئه‌و تاوانانه بوون، كه ده‌رهه‌ق به عێراقییه‌كان كران.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: قسه و لێدوانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه له باره‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانه‌وه فێڵێكه بۆ پشتیوانیكردنی داعش و خێزانه‌كانیان و داپۆشینی ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژیانه‌یه كه ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق كران به تایبه‌تی كوشتارگه‌كه‌ی سبایكه‌ر، كۆمه‌ڵكوژی ئێزدی و توركمان و شه‌به‌ك و كریستیانه‌كان، كه هه‌ندێك عه‌شائیر و میلیشیای خاوه‌ن روانگه‌ی داعشیی تێیاندا به‌شدار بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: درۆی گه‌وره ئه‌وه‌یه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت داعش له "جرف الصخر" كه داعش ناوی لێنابوو، ناوه‌ندی ویلایه‌تی باشوور، ده‌ستی سوور نه‌بووه به خوێن و هیچ بێ تاوانێكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی تێدا نه‌كوشتووه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، داوایكردووه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی ئیدانه‌كردنی ئه‌و گوتاره به‌رز بێته‌وه و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ش بكرێت، ئه‌و گوتاره‌یان هه‌یه و زله‌یه‌كی به‌هێز بكێشرێت به رووی سیاسیی داعش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناوبانگی پارێزه‌رانی ده‌وڵه‌ت و رزگاركه‌رانی خاكه داگیركراوه‌كان له‌كه‌دار بكه‌ن.