نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی وزه‌ی جیهان، به‌هۆی كاریگه‌ری گه‌شبینییه‌كان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خام و دابه‌زینی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، 2 دۆلار و 70 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی 4.7% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 66 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات گرێبه‌سته داهاتووه‌كانی خامی ئه‌مه‌ریكای رۆژئاوای تێكساس به‌ڕێژه‌ی 5.02% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 63.02 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی كۆگاكراو له كۆگا نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان 5 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه، له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینی كرابوو له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا 2 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكات. هاوكات كۆگا كه‌ناراوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ش ئاستێكی پێوانه‌یی له كه‌مكردنی نه‌وت تۆماركردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ژماره‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌كارهێنانی به‌نزین له‌و وڵاته بۆ 8 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته كه له مانگی ئابی رابردووه‌وه تا ئێستا تۆماركرابێت.
راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی جیهان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت رۆژانه زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیلی زیاده هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی وزه بكه‌ن.
H.B