هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی زلیكان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری مووسڵ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، دوو مووشه‌كیش ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زلیكانی سوپای توركیا له نزیك باشیقه كراوون.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانی ئه‌و مووشه‌كانه نه‌زانراوه.
هاوكات ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:45 خوله‌ك په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، مووشه‌كێك له نزیك ئه‌و شوێنه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا جێگیر كراوون.