سەفین دزەیی دڵنیایی دەداتە بیانییەکانی هەولێر

''دڵنیایی دەدەینە تەواوی نێردە دیبلۆماسیەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوە ناحکومییەکان و هاووڵاتیانی بیانی لە هەولێر''
سەفین دزەیی   وێنە: ئەرشیف
سەفین دزەیی وێنە: ئەرشیف

K24- هەولێر:

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەینە تەواوی نێردە دیبلۆماسیەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوە ناحکومییەکان و هاووڵاتیانی بیانی لە هەولێر کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکاری ئەمنی پێویست دەگیرێتەبەر و تاوانباران لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.