چالاکوانێکی دیکە لە زیقار کوژرا

بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە، دەستڕێژی گولـلەیان لێكردووە
حەسەن عاشور - ئەو چالاكوانەی شەوی رابردوو لە زیقار كوژراوە
حەسەن عاشور - ئەو چالاكوانەی شەوی رابردوو لە زیقار كوژراوە

K24 – ھەولێر

چالاکوانێکی دیکە لە پارێزگای زیقار کوژرا و ھێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو، بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە، دەستڕێژیان لە چالاکوان حەسەن عاشور بریعاوی، ناسراو بە ئەبو عێراق کردووە و کوشتوویانە، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019، زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی 6 هەزاریشیان برینداربوون و دەیان چالاکوانیش کوژراون، دەیانی دیکەشییان لە ترسی کوشتنیان روویان لە هەرێمی کوردستان و تورکیا کردووە.