گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە

شەوی رابردوو بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتكردن راگیرابوو
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راگیران، ئێستا گەشتكردن ئاسایی بووەتەوە.

ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە".

روونیكردەوە: "شەوی روبردوو بەھۆی ئەو ھێرشەی كرایە سەر فڕۆكەخانە، بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی راگیران، بەڵام ئێستا ھیچ كێشەیەك نییە".

شەوی رابردوو ھێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بەپێی زانیارییەكان مەبەست لەو ھێرشە بە ئامانج گرتنی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.