سلێمانی... تەقینەوەیەكی گەورە لە كارگەیەك روویدا

دیمەنێكی كارگەكە
دیمەنێكی كارگەكە

K24 - سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا لە كارگەیەكی ئاسنی ماس لە تانجەڕۆ تەقینەوەیەكی گەورە روویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش بریندارن.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "تەقینەوەیەکی گەورە، لە کارگەی ئاسنی ماس له‌ تانجەڕۆ شاری سلێمانی روویداو کەسێک گیانی لەدەستداو چواری دیكەش برینداربوون".

گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بریندارەكان بۆ یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی سلێمانی گوزرانەوە و تائێستا زانیاری لەبارەی تەندروستیان نەزانراوە".