تەقینەوەیەكی بەھێز لە بەغدا روویدا

دیمەنێكی شوێنی تەقینەوەكە
دیمەنێكی شوێنی تەقینەوەكە

K24 – بەغدا

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەكی بەھێز لە بەغدا روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك كوژراو و بریندار ھەن.

شڤان جەباری پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، تەقینەوەكە لە ناوچەی سەدر-ی بەغدا روویداوە و بەپێی زانیارییەكان 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و 18 كەسی دیكەش بریندارن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا دەڵێ "تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێكی لکێندراو بووە".

ھەر سەبارەت بە تەقینەوەكە میدیای جەنگی عێراق ئاماژەی بەوەداوە "لە بازاڕێکی ناوچەی ئەلحەبیبە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا تەقینەوە روویداوە، هاووڵاتییەك کوژرا و 12 كەسی دیکەش بریندار بوون".