پارێزگای دهۆك: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو هاووڵاتیان به‌یه‌كسانی ڤاكسین وه‌رده‌گرن
K24- دهۆك:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای دهۆك داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار بكه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنی واده هیچ كه‌سێك له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بێت سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین نه‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، دوای گه‌یشتنی گله‌یی و گازانده‌ی هاووڵاتییان، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دهۆك راسپێردراوه، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به هیچ كه‌سێك نه‌درێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك:
راگه‌یه‌ندراوێك له پارێزگای دهۆكه‌وه
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوای گه‌یشتنی گله‌یی و گازانده‌ی هاووڵاتیان، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌ر پله و پۆستێكدا بن، بۆ دانانی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویسته ناوه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆمار بكه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنی واده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین نه‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی دهۆك راسپێردراوه، كه به‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی و ئیمتیاز به‌هیچ كه‌سێك نادرێت.
H.B