ئوردن ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی كرد، شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی هاشمی ئوردن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی هه‌ریه‌ك له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد، كه ئه‌مڕۆ له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا روویدا و له ئاكامیدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه بریندار بوون.
گوته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، زه‌یفوڵڵا عه‌لی فایز، رایگه‌یاند، ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه به ئامانجی نانه‌وه‌ی پشێوی و له‌باربردنی سه‌قامگیری ده‌كرێن و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه دژ و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و مرۆڤایه‌تین.