فەرەنسا ئیدانەی ھێرشەكەی سەر ھەولێر دەكات
K24 – ھەولێر:
فەرەنسا بە توندی ھێرشە مووشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێری ئیدانە كرد.
لە راگەیاندراوێكدا كه له پێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئهو وڵاته بڵاوكراوهتهوه، فەرەنسا پابەندی خۆی پیشانداوە بە سەروەری و سەلامەتی خاكی عێراق و سەقامگیری ھەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردووە، پێویستە ھاوكاری لەنێوان حكومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێم قوول بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشانە و دابینكردنی ئاسایش و سهقامگیری عێراق بە شێوەیەكی گشتی.
ھەروەھا فەرەنسا سووربوونی خۆی دووپاتكردەوە لە بەردەوامبوون لە كارەكەیدا لە چوارچیوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تەك ھاوبەشەكانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. جەختیشیكردەوە، لە پشتیوانی تەواو لەگەڵیان.