تورکیا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هێرشکردنە سەر سەربازگەکەی دەکات

''بەبێ وەڵام تێپەڕنابێت''
یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی سەربازگەکەی تورکیا کرا
یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی سەربازگەکەی تورکیا کرا

K24- هەولێر:

فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەیان لە باشیک دەدەنەوە.

لە تویتێکدا، ئۆکتای لەبارە هێرشە مووشەکییەکە کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی تورکی رایگەیاندووە، ئەو هێرشە دوژمنکارانە بەبێ وەڵام تێپەڕنابن، وەڵامەکەش هاوشێوەی هێرشەکە دەبێت.

شەوی رابردوو، بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی زلێکان لە ناحیەی باشیک، بەهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژرا و منداڵێک کە دانیشتووی گوندێکی نزیک سەربازگەکەیە بریندار بوو.

هەر دوێنێ شەو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، بە کۆگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.