ڤیدیۆیەکی رۆژوشکاندن پێنج ملیۆن بینەری هەبووە

تەنها لە تویتەر پێنج ملیۆن بینەری هەبووە
کاتی رۆژو شکاندنی چەند یاریزانێکی تورکی
کاتی رۆژو شکاندنی چەند یاریزانێکی تورکی

K24- هەولێر:

رۆژی سێشەممە، لە دوای بانگی ئێوارە، چەند یاریزانێکی یانەیەکی پلەی دووی تورکی، یارییەکەیان بە رەزامەندی ناوبژیوان وەستاند و دەستیان کرد بە خواردنی مۆز و خورما.

تەنها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە ماوە دوو رۆژدا، ڤیدیۆکە پێنج ملیۆن بینەری هەبووە، پێگەی بێن سپۆرتیش، ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە.

یاریزانەکان رۆژووەکانیان دەشکنێنن و دوای 10 خولەک، ناوبژیوان یارییەکە درێژە پێدەدات.