په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا سێكسی له‌گه‌ڵ كچانی منداڵ قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، یاسایه‌كی نوێی ده‌ركرد. به گوێره‌ی یاساكه، هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵ كچی خوار 15 ساڵ جووت بێت، به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی داده‌نرێت و سزاكه‌ی زیندانه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ.
پێشتر له فه‌ره‌نسا، ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی كچ به 15 ساڵ ده‌ستنیشان كرابوو.
وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا، ئیریك دوبون موریتی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یدا، گوتی: ئه‌م یاسا نوێیه منداڵانمان له ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌پارێزێت.
گوتیشی: چیدیكه ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵان ناتوانن پاساو بۆ كرده‌وه‌كه‌یان بهێننه‌وه و بڵێن كچه‌كه پێشوه‌خته رازی بووه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كچه‌كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه 15 ساڵ.
ئه‌ندامی سۆسیالیستیی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، ئیزابێل سانتیاگۆ رایگه‌یاند، له سه‌دا 10ی فه‌ره‌نساییه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی نزیكیانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه. هه‌ر كاتژمێرێك له فه‌ره‌نسا، منداڵێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر، یه‌ك له پێنجی فه‌ره‌نساییه‌كان قوربانی تاوانی ئیستغلالی سێكسی منداڵانن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز